كتێب خوێندنەوە دەبێتە هۆی ئەوەی ژیان جوانتر ببینین

    شێوازی تێڕوانین و هەڵسەنگاندنی مرۆڤەكان ڕەنگدانەوەی بارودۆخی ڕۆح و ژیرییانە.     كاتێك مامۆستا بەدیعوززەمان -سەعیدی نوورسی- دەفەرموێ: "ڕۆح لە پەنجەرەی چاوەوە دەڕوانێتە ئەم جیهانە"، تیشكی خستووەتە سەر ئەم بابەتە. واتە پێكهاتەی ڕۆح و ژیری و كلتور و كەسایەتی مرۆڤ هەرچییەك بێت، چاویش لەو ڕوانگەیەوە دەڕوانێتە ژیان.
     كاتێك دەوترێت: "جوان دەڕوانێتە شتان"، یاخود: "هەر بە ڕەشبینی دەڕوانێت"، بەمە گوزارشت لە تایبەتمەندی ڕۆحی و باری دەروونی كەسەكە دەكرێت. لە ناخی مرۆڤدا هەرچییەك هەبێت، هەر ئەوەش لە كەسایەتیدا ڕەنگ دەداتەوە. 
     كاتێك دەوترێت: "جوان دەڕوانێتە شتان"، یاخود: "هەر بە ڕەشبینی دەڕوانێت"، بەمە گوزارشت لە تایبەتمەندی ڕۆحی و باری دەروونی كەسەكە دەكرێت. لە ناخی مرۆڤدا هەرچییەك هەبێت، هەر ئەوەش لە كەسایەتیدا ڕەنگ دەداتەوە.      كاتێك دەوترێت: "جوان دەڕوانێتە شتان"، یاخود: "هەر بە ڕەشبینی دەڕوانێت"، بەمە گوزارشت لە تایبەتمەندی ڕۆحی و باری دەروونی كەسەكە دەكرێت. لە ناخی مرۆڤدا هەرچییەك هەبێت، هەر ئەوەش لە كەسایەتیدا ڕەنگ دەداتەوە. 

     كەواتە هەر مرۆڤێك كاڵفام بێت و چوارچێوەیەكی بۆ ئاستی ژیری دانەنابێت و نییەت و ئامانجەكانی تەنها خووە زەرەرمەندەكان بن و نەتوانێت ڕزگاری بێت لێیان، بە دڵنیاییشەوە جوان ناڕوانێت و ناتوانێت جوانییەكان ببینێت. ئەو كتێبانەی گەردەلولی ناخی مرۆڤەكان خامۆش دەكەنەوە و چارەسەر بۆ كێشە دەروونییەكان دەدۆزنەوە و یارمەتیدەرن بۆ بوون بە كەسێكی بەسوود، دەتوانن مرۆڤ بكەن بە كەسێكی جوانبین. 



ليست هناك تعليقات

كۆمێنتت چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌؟