پاراستنی چاو لە حەڕام




پاراستنی چــــــاو لە #حـــــــەرام:


گەنجێک لە زانایەکی پرسی: من گەنجێکم کە بە شەقامدا دەڕۆم ناتوانم چاوم بگرمەوە لە سەیرکردنی کچان و ئارەزوم بۆیان! من چارەسەرم چیە!؟ زاناکە سەیرێکی کرد و کوپێکی پڕ لە شیری دایە دەستی و گوتی: ئەم کوپە شیرە ببە بۆ شوێنێکی دیاریکراوی نزیک و بەناو ئاپۆرای خەڵکدا بڕۆ بێ ئەوەی یەک دڵۆپ شیرت لێ بڕژێت وە یەکێک لە قوتابیەکانیشی وەکو چاودێر لەگەڵ نارد و گوتی : هەرکە دڵۆپە شیرێکی ڕشت تۆ بەم قامچیە لێی بدە!بەم حاڵەوە گەنجەکە کوپە شیرەکەی گەیاندە شوێنی دیاریکراو بێ ئەوەی یەک دڵۆپی لێ بڕژێت! ماموستاکە لێی پرسی : لەڕێگا چەند کچت بینی؟!گەنجەکە گوتی : هیچم نەدیت چونکە هۆشم هەر لە سەر کوپە شیرەکە بو نەوەک لێی بڕژێت و قوتابیەکەت لێم بدات و لە لای خەڵکی ئابڕوم بچێت! 


مامۆستا کە گوتی : دەی بە هەمان شێوە حاڵی #ئیمانداریش دەبێت ئاوا بێت و هەمیشە چاودێریی خوای گەورە بەسەر خۆیەوە ببینێت و لە ڕیسوابونی دونیا و دواڕۆژ بترسێت ئەگەر گوناهـ بکات!


بۆیە ئیمانداری ڕاستەقینە هەمیشە هۆشی لە سەرئەوەیە کە بێ فەرمانی خوای گەورە نەکات.


خوای گەورە هەمولایەکمان بپارێزێت لە بێ فەرمانی خوای گەورە امین یارب العالمین.

ليست هناك تعليقات

كۆمێنتت چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌؟