هاوڕێی باش!



هاوڕێی باش...
ئەهلی بەهەشت، کاتێ دەچنە ناو بەهەشتەوە و ئەو هاوڕێیانەیان نابینن کە لەدونیادا لە کارو کردەوە باشەکان بەیەکەوە بوون، لەخوای میهرەبان دەپرسن، دەڵێن: (ئەی پەروەردگاری ئێمە، ئێمە لەدونیادا هاوڕێ و برایانێکمان هەبوون، کەلەگەڵ ئێمەدا نوێژیان دەکرد، لەگەڵ ئێمەدا بەڕۆژوو دەبوون، بەڵام لێرە نەمان بینین...!!!).
خوای میهرەبان دەفەرموێت: بڕۆن لەناو دۆزەخدا بگەڕێن، هەرکەسێ تۆزقاڵێک باوەڕ لەدڵیدا هەبێ، دەریهێنن لەدۆزەخ و بیهێننە بەهەشت.
حسن ی بەسری، ڕەحمەتی خوای لێ بێت، دەفەرموێت: (هاوڕێ و برادەری باوەڕدار زۆرکەن بۆخۆتان، چونکە لەڕۆژی دواییدا تکا و ڕەجاتان بۆ لەخوا دەکەن بۆئەوەی لێتان خۆشبێ). هاوڕێی بەوەفا، ئەوەیە کە بتباتە بەهەشت.
(ابن جوزی) کە زانایەکی موسوڵمانە دەفەرموێت:  ئەگەر لەبەهەشتدا
منتان لەگەڵ خۆتان نەبینی، ئەوا بڵێن: ئەی پەروەردگارمان، بەندەکەت فڵانی کوڕی فڵان(مەبەستی خۆیەتی)، باسی تۆی بۆدەکردین، پاشان زۆر گریا، ڕەحمەتی خوای لێ بێت.
ئەگەر منیشتان نەبینی، ڕەحمەتتان لێبێت، پرسیاربکەن، بەڵکو منیش جارێک خوای میهرەبانم بیر ئێوە خستبێتەوە.
ئەی خوای میهرەبان، داوات لێ دەکەین لەباشترین هاوڕێ و هاوەڵی باوەڕدارمان پێ ببەخشی کە یارمەتیمان بدەن بۆ گوێ ڕایەڵی تۆ، تا قیامەتیش برایەتیمان بەردەوامکە.
سبحان الله وبحمده، سبحان الله العظيم...


و: حسن محمود

ليست هناك تعليقات

كۆمێنتت چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌؟