موفلیس كێیه‌؟

خۆت موفلیس مەکە بە باس کردنی خه‌ڵک!


پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێ: ئایا دەزانن موفلیس کێیە؟وتیان: موفلیس لە ناومان ئەو کەسەیە کە درهەم و ماڵ و شتومەکی نیە.پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: بەڕاستی موفلیس لە ئوممەتی من ئەو کەسەیە لەڕۆژی قیامەت دێت بە نوێژ و ڕۆژوو و زەکاتەوە بەڵام جنێوی بەو داوە و بوهتانی بۆ ئەم کردووە و ماڵی ئەوی خواردووە و خوێنی ئەوی ڕشتوە و لەوی داوە، لەبری ئەوە چاکەکانی دەدرێت بەو کەسانە، جا ئەگەر چاکەکانی نەمێنێ پێش ئەوەی قەرزەکانی بداتەوەو بەشی ئـەو مافانەی لەسەریەتی نەکات ئەوە تاوانی خاوەن مافەکانی دەخەنە سەر لە جیاتی مافی خۆیانەوە پاشان هەڵئەدرێتە ناو ئاگر.رواە مسلم

ليست هناك تعليقات

كۆمێنتت چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌؟