تۆ چ جۆرە گومانێک بەخوای خۆت دەبەی ؟؟؟!!!!
تۆ چ جۆرە گومانێک بەخوای خۆت دەبەی ؟؟؟!!!!
کەسێک لە چاو و زار دەترسێت، لە کۆتاییدا چاو پیسێک چاوی لێ دەدات!!
کەسێک وای بۆ دەچێت کە ئەمساڵ دەرناچێ لە کۆتایی دەرناچێت!
کەسێک دەترسێت خۆی یان مناڵەکانی تووشی نەخۆشی ترسناک ببن، لە کۆتایی تووش دەبن!
کەسێک لە ھەژاری دەترسێ، ھەژار دەبێ!
خوای کاربەجێ لە فەرمودەیەکی قودسی دا دەفەرموێت:(أَنا عِندَ ظَن عَبدِي بي) واتە: من لە جێی گومانی بەندەکانمم.گومانی چۆنم پێ ببەن ئاوادەبم لەگەڵیان.
بۆیە خودا ئەوەت پێ دەبەخشێت کە چاوەڕوانی دەکەیت.
پێغەمبەرمان دەفەرموێت: (عَلى نِياتكُم تُرزَقون)واتە: بە پێی نیەتەکانتان ڕۆزیتان پێ دەدرێت.
خوای میهرەبان فەرمویەتی: (الظَّانِّينَ باِللّٰه ظَنَّ السَّوءِ عَلَيْهِم دَائِرَةُ السَّوءِ)واتە: ئەوانەی گومانی خراپ بە خودا دەبەن بە بازنەی خراپی دەورە دراون.
کەواتە گومانی باش بە خوات ببە تا باشت بۆ بھێنێ!
ليست هناك تعليقات
كۆمێنتت چییه لهسهر بابهتهكه؟