چۆن دەبین بە باوكێكی چاك؟
چۆن دەبین بە باوکێکی چاک؟
زۆربەی باوکەکان دەیانەویت باوکێکی نمونەی بن بۆ منداڵەکانی، زۆر ھۆکار ھەن دەتوانی مروۆڤ بکاتە باوکێکی نمونەیی. بەجێبەجێ کردنی ئەو ھەشت خاڵە دەتوانین باوکێکی چاک وچاکتربین و زیاتر دەتوانین پەروەردەیەکی دروستی ڕۆلەکانمان بکەین و چاودێری ھەڵس و کەوتەکانیان بین.
۱- پێویستە ڕۆڵەکەت بناسی و بزانی کامانەن خاڵە بەھێزو لاوازەکانی و حەزی لە چیە وڕقی لە چ دەبێتەوە بزانی چۆن ھەڵس وکەوتی لەگەل بکەی بەتەنھا زانینی ئەوخاڵانە دەتوانی گۆڕان کاری ئەرێنی لە ھەڵس و کەوتی بکەی و تۆش ئاسودە دەبی ، چونکە وەک گوتراوە:- مندال وەک ھەویر وایە چۆن بتەوێ وای لێدەکەی.
۲- بەسەربردنی ھەندێ کات لەگەڵ مندال. پێویستە بۆ ئەوەی باوکێکی چاک بی ھەندێ کاتت بۆ منداڵەکان ترخان بکە، با منداڵەکان ھەست بەگرنگی باوکیان بکەن، تۆ ھەرچەند بلێی من کار بۆ خۆشکردنی ژیانی ئەوان دەکەم منداڵ ھەست بەوە دەکات کەلەبەر چاوانە، لادانی منداڵ یەکێک لەھۆکارەکانی پشتگوی خستنیانە لەلایەن باوانەوە بەھۆی سەرقالیان بەئیش و کار.
۳- لەگەڵ منداڵەکەت بەشداری ھەندێ چاڵاکی بکە. پێکەوە کارێکی ھاوبەش ئەنجام بدەن.
٤- لەلای منداڵەکانت خۆشەویستی بۆ دایکیان نیشان بدە، ئەوە دەبێتە ھۆکارێک بۆ توندو تۆلی پەیوەندی خێزانی و گونجانی زیاتر لەگەڵ یەک.
٥- بۆ ئەوەی باوکێکی چاک بی گوێ لە منداڵەکانت بگرە لەگەڵی دانیشە و گرنگی پێبدە کاتێک قسەت بۆ دەکات. بواری بدە ئەویش قسە بکات و قسەکانیشی بێبایەخ مەکە.
٦- بەسەر توڕەیت زالە بە لەبەرامبەر منداڵەکەت، تاوەکو بکرێت وابکە لەگەڵ منداڵەکەت بەئارام و لەسەر خۆبە.
۷- با پەیوەندیت لەو پەڕی توند و تۆڵی بێت لەگەڵ دایک و باوکت . چونکە منداڵەکەشت جاو لەتۆ دەکات و ھەموو شتێک لە تۆ وەردەگرێ و فێر دەبێ. تۆ چۆن لەگەڵ دایک وباوکت ھەڵس و کەوت دەکەی ئەویش وەک تۆ دەکات.
۸-بزانە منداڵەکەت چی دەکات و چۆن دەژی و کێن برادەرەکانی و چاودێری ھەلس و کەوتی ڕۆژانەی بکە، ئەگەر کێشەیەکی ھەبوو لەگەڵی بەو ھەوڵی جارەسەرکردنی بدە.
م. سعداللە فتح اللە
ليست هناك تعليقات
كۆمێنتت چییه لهسهر بابهتهكه؟