بۆچی مسوڵمانانی ئەم سەردەمە بارودۆخیان بەم جۆرە تێك چووە؟
مامۆستا نوورسی (ڕەحمەتی خوای لێبێت) دەفەرموێت:
"تایبەتکاریی ئەم چەرخە سەیرە: ساویلکەیی و خۆشباوەڕی لە ڕادەبەدەری مسوڵمانانە و چاوپۆشییانە لە چەندەها تاوانی گەورەی چەندین تاوانباری سامناك! ئەوەتا گەر یەکێکیان کردەوەیەکی چاك بە خراپکارێکەوە ببینێت کە هەزاران کرداری خراپی ئەنجام دابێت و دەستدرێژی بۆ سەر مافە ماددی و مەعنەوی یەکانی هەزاران کەس کردبێت، دەچێت - لەبەر ئەو تاکە چاکەیە - لایەنی ئەو ستەمکارە دەگرێت!ئیتر بەم شێوەیە گومڕایان و ستەمکاران، هەرچەندە ژمارەی خۆیان یەکجار کەمە، کەچی بەهۆی پشتگیری کەسانی ساویلکەوە لێیان، زۆرینەی خەڵکی بۆخۆیان پێکدەهێنن!لەبەر ئەمە قەدەری خوای گەورە ئەو موسیبەتە گشتییە دەبارێنێت کە لەسەر بناغەی هەڵەی زۆرینە بنیات نراوە و داباریوە. تەنانەت ئەمکارەیان یارمەتی درێژەپێدان و بەردەوامی و توندوتیژی ئەو موسیبەتەش دەدات، تا وایان لێدێت کە خۆشیان بە دەمی خۆیان بڵێن:(ئێمە شایانی ئەم موسیبەتەین)!"
بەدیعوززەمان سەعیدی نوورسی..پاشبەندەکان لا١٥٥
هەزاران ڕەحمەتی خوات لێبێت مامۆستا گیان..لە دووری سەد ساڵەوە هەزار جار لە ئێمە جوانتر ئەم سەردەمەت بینیوە و ناسیوە.
ليست هناك تعليقات
كۆمێنتت چییه لهسهر بابهتهكه؟