جل و بەرگی ئافرەتان ڕەنگدانەوەی چین..؟
جل و بەرگی ئافرەت ڕەنگدانەوەی چین...؟
جل و بەرگی ئافرەت ڕەنگدانەوەی پەروەردەی باوکی و غیرەت و ئازایەتی براکەی و پیاوێتی هاوسەرەکەی و چاودێریکردن و بەخەمەوەبوونی دایکی و بەرلەهەمووشیان، هەستکردنی خودی خۆی بە چاودێری خوای میهرەبانە.
بۆیە بە(مەریەم)یان وت: ((يَا أُخْتَ هَارُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ امْرَأَ سَوءٍ وَمَا كَانَت أُمُّكِ بَغِيًّا)). واتە:
(ئەی خوشکی هاڕوون، باوکت پیاوێکی خراپەکار نەبووە، دایکیشت خراپەکار وداوێن پیس نەبووە). باسی براکەی و باوک ودایکیان کرد.
چونکە بە چاک بوونی ئەوانە، ئەویش چاک دەبێ... .
کچێک دەڵێ: کاتێ کچێکی ناپۆشتە (سفور)دەبینم لەش ولاری خۆی دەرخستوە و خۆی ڕازاندۆتەوە، سەیری دایک و باوکی دەکەم و ئەم وتەی خوای میهرەبانم بیر دەکەوێتەوە، کەدەفەرموێت: ((وقِفوهم إنهم مسؤولون)). واتە(بیان وەستێنن ئەوانە بەرپرسیارن).
ئەوکات زیاتر شەرم لە خوا دەکەم و زیاتر خۆم دەپارێزم، دەزانن بۆچی ؟!
بۆئەوەی دایک و باوکم بەهۆی منەوە نەوەستێنرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەکرێ لەسەر من!!!
زووربەی ئەو شتانەی کە خوای میهرەبان لێرە، لە دونیادا حەرامی کردوون، لەولا، لە بەهەشتدا حەڵاڵی کردوون، بۆنمونە مەی... ، تەنها ڕووتی نەبێ، بێ بەرگی و بێ پۆشتەیی، خوای میهرەبان لەهەردوو دونیا حەرامی کردووە، بەڵکو یەکێ لە نیعمەتەکان زیاتر داپۆشراویە،
(إن لك ألا تجوع فيها وﻻ تعرى ). واتە(لەوێدا نەبرسیت دەبێ و نە ڕووت و بێ بەرگیش دەبی).
ئەی خوای میهرەبان، خۆمان و خۆمان وخێزان و مناڵ و خوشک و دایکمان و تەواوی ئافرەتانی موسوڵمان بپارێزی... .
وەرگێڕانی: حسن محمود
دەستخوش خودا جزای خێرتان،باتەوە
ردحذف