(١١ ڕاستی هەن دەبێت هەموو كەس بیانزانێ)
﴿ ۱۱﴾ ﴿ ڕاستی هەن دەبێت هەموو کەس بیانزانێ﴾.....
*ڕاستی یەکەم*
لە خراپترین جۆرەکانی ستەمی کۆمەڵایەتی ئەوەیە، ماڵێک لە دووی کچێکی باش و پاک و موسڵمان دەگەڕێن بۆ کوڕێکی خراپ و خراپەکاریان!!!.
*ڕاستی دووهەم*
کاتێک کۆمەڵگەیەک لەسەر عەیبە پەروەردە دەکرێت پێشی حەرام، لات سەیر نەبێ پیاو هەبێت خۆی نوێژ ناکات بەڵام فەرمان بە خێزانەکەی دەکات کە خۆی داپۆشێ!!!!!.
*ڕاستی سێهەم*
نەفام ئەو کەسە نیە کە نازانێ بخوێنێ و بنوسێ، نەزان ئەو کەسەیە ڕوی قیبلە دەزانێت و نوێژ ناکات!.
*ڕاستی چوارەم*
سێ شت هەن ناگەڕێنەوە :
وشە کاتێک لەدەم دەردەچێت ..
کات کە تێدە پەڕێت..
متمانە کاتێک لەدەسچوو..
*ڕاستی پێنجەم*
ژیان وەک بازاڕێکی گەورەیە تێیدا دەگەڕێیت و لەوەی حەزت پێیە هەڵیدەگری، بەڵام بیرکەرەوە کە لەپێشەوەت حاسابات هەیە و دەبێت نرخی هەرکام لەو کاڵایانە بدەیت کە هەڵت بژاردون!!!.
*ڕاستی شەشەم*
چاکە کاری لەگەڵ دایک و باوکت چیرۆکێکە تۆ دەینوسیتەوە و منداڵەکانت بۆتی دەخوێننەوە !!!.
*ڕاستی حەوتەم*
لە ئاکار و ئەدەبی جوان ئەوەیە هەرگیز داوای ڕونکردنەوەی شتێک مەکە لە کەسێک کە نایەوێ بیزانیت، گەر هەرشتێ لە تۆ ئاشکرا نەبوو، ئەوە زۆر جار پەیوەندی بەتۆوە نیە!!!.
*ڕاستی هەشتهەم*
مردن چاوەڕوانی گەڕانەوە و ڕاگیراویت ـ استقامەت ـ ناکات،
تۆ بگەڕێرەوە و ڕاگیراوبە و چاوەڕوانی مردن بکە !!!.
*ڕاستی نۆهەم*
دەزانی مانای ئەم وتەیەی ستەملێکراو چیە:" حسبی الله و نعم الوکیل"؟؟؟ !!! واتە ئەو کەسە کەیسەکەی لە دادگای سەر ئەرزەوە گواستەوە بۆ دادگای ئاسمان!!!.
*ڕاستی دەهەم*
هەندێ ئیماندار باوەڕیان وایە: کە چاو پیسی زۆر ڕاستە و زۆریش لێی دەترسن، زیاتر لەوەی کە خودا باشترین پارێزەرە !!!.
*ڕاستی یانزەهەم*
ئەوەی لاڵە ئاواتیەتی کە بتوانێت کتابی خودا قورئان بخوێنێتەوە...
کەڕیش ئاواتە خوازە گوێی لێبێ...
نابیناش ئاوەتە خوازە بیبینێ...
ئێمەش بەهۆی مۆبایل و تلفونەکانمانەوە تێدا چوین!!!.
٭ سەیربکە و جوان تێیڕامێنە٭!!!.
* بۆچی مردو خێرکردن "الصدقة" هەڵدەبژێرێ گەر مۆڵەتی گەڕانەوەی پێبدەن بۆ دونیا؟!،
قال تعالى: (رب لولا أخرتني إلى أجل قريب فأصدق).. ناڵێت: با عومرە، یان حەج، یان نوێژ، یان بەڕۆژووبم!!!.
* زانایان دەفەرموون: تەنها لەبەر ئەوەیە کە پاش مردن زۆر زوو گەورەیی و پاداشت و شوێنەواری خێر کردن بەچاوی خۆیان دەبین، کە لە هەموو شتێک گەورەترە، بۆیە پەرۆشی گەڕانەوەن بۆی!،
وەک لەو فەرمودەشدا هاتووە ﴿ فأكثروا من الصدقة فإن المؤمن يوم القيامة في ظل صدقته ﴾ واتە ﴿ زۆر ببەخش چونکە هەموو بڕوادارێک لە ڕۆژی دواییدا لە سێبەری بەخشینەکەی خۆیدایە﴾..*
ليست هناك تعليقات
كۆمێنتت چییه لهسهر بابهتهكه؟