شەیتان لە ئاگرە‼️ بەڵام چۆن بە ئاگر سزا دەدرێت⁉️


شەیتان لە ئاگرە‼️
بەڵام
چۆن بە ئاگر سزا دەدرێت؟ 

باڵووڵ ڪەسێڪی حەڪیم و زیرەڪ و ژیرو شارەزا و دانابوو ،
باڵوڵ هەرچی لە ماڵ و سامان دەستی دەڪەوت بۆ تێرڪردنی برسیەڪان و هاوڪاری و یارمەتی دانی خەڵڪی دەیبەخشی ، زۆربەی ڪات خواردنی تەنها نان و ئاو و خورما بوو ،
لە یەڪێڪ لەو هەڵێستانەی باڵوڵی دانا ڕووبەڕووی بووەوە ،  جارێڪیان ڪەسێڪ بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە داناو شارەزا و لێهاتووە ، بەڵام لەڕاستیدا هیچ شتێڪی سەبارەت بە ئاین نەدەزانی ، ڕۆژێڪیان خەڵڪی لەدەوری خۆی ڪۆڪردبوویەوە و قسەی بۆ دەڪردن ڪاتێڪ باڵوڵی دانا بەلایدا تێپەڕی، دانیشت و گوێی بۆ ووتەڪانی ڕادێرا، ئەو دەیگووت : بەهەشت و دۆزەخ بونیان نییە چونڪە هیچ ڪەس لە ئێمە نەمان بینیون، لەهەمان ڪاتدا شەیتانیش بەئاگری دۆزەخ ناسوتێ ، چونڪە شەیتان خۆی لە ئاگر دروست ڪراوە چۆن بەشتێڪ دەسوتێتوو ئازاری دەگات ڪەخۆی لەو شتە دروست ڪراوە، خەڵڪەڪە هەمووی بێدەنگ بوون، چونڪە ووڵامەڪەیان پێنەبوو، بەڵام باڵوڵی دانا چاوەڕێی ڪرد، تاڪو شەوداهات ، چوە بەردەم ماڵی ئەو پیاوەو چاوەڕێی ڪرد تاڪو بگەڕێتەوە، ڪەستەڪەگڵەکیشی (سەنگڵێڪیشی) بەدەستەوەبوو، کاتێک ڪابرا گەڕایەوە، بینی باڵوڵ لەبەردەم دەرگای ماڵەڪەی وەستاوە، پرسیاری لێڪرد ڪە بۆچی لەبەر دەرگای ماڵیان وەستاوە باڵوڵ لەبری وڵام دانەوە ڪەستەگڵەڪەی ڪێشا بەسەریدا، سەری شڪاو خوێن بەسەریدا هاتە خوارەوە، ڪابرا بەو حاڵەوە ڕۆیشت بۆڪۆشڪی خەلیفەو سڪاڵای لەدژی تۆمار ڪرد، خەلییفە فەرمانی ڪرد باڵوڵ بهێنن بۆ ڪۆشڪ، ڪاتێک باڵوڵ گەیشتە ڪۆشک خەلیفە پرسیاری لێڪرد تۆسەری ئەم پیاوەت شڪاندووە؟
باڵوڵ ووتی بەڵێ ..
خەلیفە ووتی بۆچی ئەوڪارەت ڪردووە؟
باڵوڵ ووتی : ئەمڕۆ ئەم پیاوە قسەی بۆخەڵڪ دەڪردوو دەیووت : شەیتان بەئاگری دۆزەخ ناسوتێتوو بەئاگر ئازاری ناگات، چونڪە خۆی لەئاگر دروست ڪراوە، منیش ئەو ڪەستەگڵەم ڪێشا بەسەریدا ڪەلە گڵ بوو، بەڵام لەو بڕوایەدانیم ئازاری پێگەشتبێت ، چونڪە ئەو لەگڵ درووست ڪراوەو ڪەستەگڵەڪەش هەر گڵ بوو، پرسی : ئایا ئازارت گەیشتووە بە ڪەستەگڵەڪە؟ ووتی: بەڵێ زۆریش ئازارم گەیشتووە.
باڵوڵ ووتی : چۆن بەشتێڪ ئازارت دەگات، ڪەخۆت لەو شتە درووست ڪراویت ؟ دوای ئەوە ڪوا ئازارەڪەتم پیشان بدە،
با بیبینم، ڪابرا ووتی : خۆئازار شتێڪ نیە ببینرێت، باڵوڵ ووتی : ڪەواتە ئازار بوونی نیە، چونڪە ناتوانین بیبینین..
خەلیفە ووتی ڕاستی بابەتەڪە چییە؟ باڵوڵ ووتی:  ئەم پیاوە دەڵێت:  بەهەشت و دۆزەخ بونیان نییە، چونڪە ڪەس لە ئێمە نەی بینیون، ئەگەر مەرج بێت هەرشتێڪ نەبینرێت بونی نەبێت، ڪەواتە ئازاریش بونی نیە، چونڪە نابینرێت،
خەلیفە ووتی : لەمەبەستەڪەت تێگەیشتم، ئێستا دەتوانی بڕۆیت تۆ ئازادی..
وائەزانم ئەم پیاوەش وڵامەڪەی وەرگرتووە...


ئامادەكردنی:
أنس ئاوات كاسكانی

ليست هناك تعليقات

كۆمێنتت چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌؟