خودا چۆن دەتوانێت لەیەک کاتا هەمو مرۆڤێك ببینێت⁉️


خودا چۆن دەتوانێت لەیەک کاتا هەمو مرۆڤێك ببینێت⁉️ 


گفتوگۆی نێوان مامۆستا سەعیدی نورسی و بێ باوەڕێک:


بێ باوەڕەکە: باشە ئێوە دەڵێن خوا لە یەكـ كاتدا هەموو كەسێكـ دەبینێت ...!!


باشە پێم ناڵێی چۆن ؟؟

بۆ نمونە چۆن لەیەكـ كاتدا خودا دەتوانێت لە ڕەگی بن گوێی سەد كەس نزیكـتر بێت؟!

سەعیدی نورسی : باشە بەلای ئێمەوە خودا گەورەتر و دەسەڵاتدارترە یان خۆر ...؟!


بێ باوەڕەکە: بێگومان خودا، بەڵام بۆ ئەم پرسیارە ئەكەیت؟!


سەعیدی نورسی : ئایا ئەگەر سەد كەس لەبەر خۆر دابنێین لەیەك كاتدا خۆر لە سەری هەر سەد كەسەكە نادات؟


بێ باوەڕەکە : بەڵێ...!!


سەعیدی نورسی : باشە خۆر بتوانێت ئەو كارە بكات ئەی خوای گەورە كە بەدیهێنەری خۆرە چۆن ناتوانێت ئەو كارە بكات؟!


لێرەدا بێ بڕواكە بێ دەنگبوو هیچی پێ نەما.


سەعیدی نورسی فەرمووی : گەمژەیی ئێوە لەوەدایە كە هێز و دەسەڵاتی خوای گەورە وەكو هێز و دەسەڵاتی بەندەكان سەیر دەكەن ، باشە ئەگەر خوداش هێندەی بەندەكان دەسەڵاتدار بێت، ئەو خودایە كەی شایستەی پەرستنە؟!
خودا بۆیە شایستەی پەرستنە چونكە دەسەڵاتی بێ سنورە!

ليست هناك تعليقات

كۆمێنتت چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌؟